ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 26/6/2018 چل و شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد" حه‌سه‌ن زیره‌ك " تێپه‌رده‌بێت ، هاوكات له‌گه‌ڵ مه‌رگی ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه ئه‌مرۆ له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند مه‌راسیمێكی هونه‌ری به‌رێوه‌ده‌چێت .
سه‌ره‌تا به مه‌راسیمێكی هونه‌ری له سینه‌ما سالم یادی " حه‌سه‌ن زیره‌ك " ده‌كرێته‌وه ، له‌م مه‌راسیمه‌دا وێرای چه‌ند وته‌یه‌ك له باره‌ی كاره‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ، گۆرانییه‌كی حه‌سه‌ن زیره‌ك پێشكه‌شده‌كرێت كه هونه‌رمه‌ند " نه‌جات ئه‌مین " به ئامێری سه‌رده‌میانه نوێی كردۆته‌وه و ماوه‌كی 12 خوله‌كه .
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ، ئه‌مرۆ له ماڵی روناكبیری و كلتوری سۆفی كه‌ریم له بازاری سلێمانی ، مه‌راسیمی په‌رده لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری " حه‌سه‌ن زیره‌ك " به‌رێوه‌ده‌چێت ، وێرای چه‌ند بیروهرییهك ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ند و روناكبیر خه‌لات ده‌كرێن كه رۆلێكی زۆریان هه‌بووه له خزمه‌تكردنی هونه‌ری زیره‌ك ، ئینجا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره تازه‌كه‌ی زیره‌ك لادهدریت كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده ژماره‌یه‌ك گۆرانی له‌م ماڵه‌دا تۆمار كردووه .
هه‌ر ئه‌مرۆ له سه‌رای شاری سلێمانی به به‌شداری ژماره‌یه‌ك له گۆرانیبێژان و تیپی مۆسیقا ، ئاهه‌نگێكی شایسته و گه‌وره بۆ ئه‌م هونه‌رمه‌نده به‌رێوه‌ده‌چێت ، ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی لهه ئاهه‌نگه‌دا به‌شدار ده‌بن بریتیین له " ناسری ره‌زازی ، ئیحسان زیره‌ك ،كاروانی نه‌ی ، دلشاد سه‌لاح داوده " له‌گه‌ل چه‌ند میوزیكژه‌نێكی دیاری شاری سلێمانی .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.