به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای دروستبوونی داعشه‌وه نزیكەی 500 هاوڵاتی كورد پەیوەندییان به تیرۆریستانی داعش كردووه و زیاتر له 300 كه‌سیان كوژراون، ده‌شڵێت: چاره‌نووسی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی مه‌لا شوان و ئه‌وانی دیكه‌ش نادیاره.
مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پەیوەندیەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاند: لە سه‌ره‌تای دروستبوونی رێكخراوی داعشەوە، نزیكەی 500 هاوڵاتی كورد پەیوەندیان بەو رێكخراوەوە كرد و بەیعەتیان پێدان، به‌ڵام ئێستا هیچ كه‌سێك ناچێته ناو رێكخراوه‌كه‌وه.
لەبارەی ژمارەی ئەو گەنجە كوردانەی چوونەتە نێو داعشەوە مەریوان نەقشبەندی بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە: ئەوەی زانیاریی نافەرمییە كە لە ھەندێك لە میدیا جۆراوجۆرەكانەوە و بەشێك لە دەزگا ئەمنییەكانەوە كۆمانكردووەتەوە ئەوەیە كە لێژنەكەمان ھەبوو پێش دووساڵ ئەو 500 گەنجە كوردەی چووبوونە نێو داعش لە نێوان 300 بۆ 330 كەسیان كوژراون، ھەروەھا 150 كەسیشیان خۆیان بەدەستەوە داوە و گەڕاونەتەوە.
نەقشبەندی گوتیشی: زۆربەی ئەو هاوڵاتیە كوردانەی كە پەیوەندیان بە داعشەوە كردووە تەمەنیان لە نێوان 13 بۆ 25 ساڵ بووە، بەشێكیان بەخێزانەوە پەیوەندیان بە رێكخراوەكە كردووە.
گوتیشی: پێشتر لێژنەیەک لە حکوومەتی ھەرێم ھەبوو کە تاوانی داعشی بە دێکیۆمێنت دەکرد، دەزگا ئەمنییەکان زانیاری‌یان لەسەر ئەو کوردانەی چوونەتە نێو داعش وەردەگرت کە بۆچی و چۆن دەچوون، ئێستا داعش کۆتایی ھاتووە و ئەو گەنجانە ناچن بۆ نێو داعش، بۆیە ئێستا ئیشەکە وەکو جاران نییە، ھەروەھا پێشتر لەمبارەیەوە لە نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراق ھەماھەنگییەکی ئەوتۆ نەبوو، بەڵام ئێستا حکوومەتی عێراق لەسەر ھێڵە و ھەماھەنگی ھەیە، بۆیە بەشی زۆری ئەو داعشانەی کە خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردبوو ئێستا لەگەڵ حکوومەتی عێراق ھەماھەنگی ھەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵیاندا.
نه‌قشبه‌ندی ئه‌وه‌شی گوت: له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له هه‌وڵداین بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و پرسه بكه‌ین، چونكه چاره‌سه‌ری ئه‌و كه‌سانه ته‌نیا ئه‌وه‌یه دۆخیان ئاسایی بكرێته‌وه و بخرێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگاوه.
به‌رپرسه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: به‌شێكی ئه‌و ژنانه ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه‌یه كه هاوسه‌ری داعشێك بوون، بۆیه ده‌بێت چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.