بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند بومەلەرزەیەک لە قەزای پێنجوێن ڕوویداوە ،و هاوڵاتیان هەستیان پێکردوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی و مادی نەبووە.
لەڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند بەرەبەیانی ئەمڕۆ 26/6/2018 بومەلەرزەیەک گوڕی 3.1 پله به پێی پێوهری رێختهر بووه و هاوڵاتیان ههستیان پێكردووه.
بومەلەرزەکە کاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ به قوڵایی 18 كیلۆمهتر له دووری 11 كیلۆمهتر له شارۆچكهی پێنجوێن روویداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.