Erbil 34°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 17:27

مەسرور بارزانی: پێویستە دۆسیەی ئەمنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە هەماهەنگی گشت لایەنەکان بەرێوە بچێت

هێزەکانی هاوپەیمانان لە هاوکاری و مەشق و پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ 26/6/2018 مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەرال وۆلتر پایێت جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و شاندی یاوەری کرد.
لەم دیدارەدا دوا پەرەسەندەکانی ناوچەکە و پێشخستنی زیاتری میکانیزمی هەماهەنگی نێوان هێزه‌ پەیوەندیدارەکان و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هەڕەشەی تیرۆریزم گفتوگۆیان لەسەر کرا.
مەسرور بارزانی، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ له بایه‌خ و گرینگی ئاسایی کردنەوەی دۆخی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگە بۆ رێگریكردن له‌ جموجۆڵ و روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆریستان، ئاماژەی بەوەدا، پێویستە دۆسیەی ئەمنی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بە هەماهەنگی گشت لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرێوە بچێت. 
لە بەرامبەردا جێگری فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان، هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانان و پێشمه‌رگه‌ی لە جەنگی دژ بە تیرۆریستان به‌رز نرخاند و دووپاتی کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە هاوکاری و مەشق و پاڵپشتیكردنی هێزی پێشمەرگە بەردەوام دەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.