لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى ڕایده‌گه‌ێنێت: به مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری و په‌یڕه‌وكردنی یاسا‌و رێنماییه‌كانی هاتووچۆ و بنبڕكردنی دیارده ناشارستانییه‌كان و پاراستنی سه‌رو ماڵی هاووڵاتیان و داڕشتنی به‌رنامه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن بۆ درێژه‌دان به ئارامی زیاتر.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26-6-2018 عمیدی مافپەروەر ( ئاسۆ گە عبدالکریم) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کرد و لەگەڵ عمیدی هاتووچۆ (نەریمان عزیز فقێ) کۆبوونەوە، بە یاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتی و بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و هاتووچۆی سلێمانی بەمەبەستی تاوتوێکردنی چۆنیەتی دانانی پلانەکانیان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پاش بیروڕا ئاڵ‌وگۆڕكردن و خستنه‌ڕووی ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی نایاسایی و ره‌چاوكردنی دیارده دزێوه‌كان كه له چه‌ند ڕۆژی رابردوودا له چه‌ند جێیه‌كی جیاوازی ناو شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌دیكرا، بڕیاردرا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان هه‌موو ئه‌و دیارده دزێو و ناشارستانیانه قه‌ده‌غه‌بكرێت كه هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی پشێوی و نائارامین و باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وانیش:
1/ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی چه‌كداری و هه‌ڵگرتنی چه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی.
2/ قه‌ده‌غه‌كردنی دیارده‌ی (جام تاریك)ی ئۆتۆمبێل.
3/ قه‌ده‌غه‌كردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێله بێ ژماره‌و بێسه‌ره‌تاو نایاساییه‌كان.
4/ قه‌ده‌غه‌كردنی ماتۆڕسكێلی نایاسایی.
نه‌سرین مزوری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.