Erbil 33°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 13:29

له‌جامى جیهانی 2018 ، ئۆرۆگوای سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر رووسیادا تۆمارکرد

له‌كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى رۆژى دووشه‌ممه‌  25 ى حوزه‌یرانى 2018 ،  له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامی جیهانى 2018 ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى رووسیا و ئۆرۆگوای رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 


ئۆرۆگوای توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌سه‌ر رووسیا تۆمار بكات ، یاریه‌كه‌ى له‌گه‌ل وڵاتى خاوه‌ن میوانداری جامى جیهانى 2018 به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر 


به‌براوه‌بوونى ئۆرۆگوای ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ سێیه‌م سه‌ركه‌وتنى  له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دا تۆمار كرد ، به‌ 9 خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌مى ریزبه‌ندى دایه‌  به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى په‌ڕیه‌وه‌ بۆ قۆناغى  16ى داهاتوو 


له‌به‌رامبه‌ر رووسیا به‌هۆى ئه‌وه‌ى خاوه‌ن شه‌ش خاڵه‌ ، له‌دوو یاری پێشوویدا براوه‌بووه‌ ، ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش هاوشانى ئۆرۆگوای په‌ڕیه‌وه‌ بۆ قۆناغى 16 


هه‌ریه‌ك له‌هه‌ڵبژارده‌كانى میسر و سعودیه‌ به‌فه‌رمى ماڵئاواییان له‌جامه‌كه‌دا كرد 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.