ده‌رچوووی كۆلیژی بازرگانی زانكۆی ئه‌مریكی میسره و له یه‌كێك له بانكه‌كانی ئه‌رده‌ن چالاكی كردووه، پاشان بۆ كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی كۆمپیۆته‌ر له ئه‌مان گوازرایه‌وه، ئه‌و ته‌نیا فه‌رمانبه‌رێكی ساده بوو.
به پێی مۆدێلی ڕۆژ جل و به‌رگه‌كانی هه‌ڵده‌بژێرێت و ئه‌مه‌ش له گه‌ڵ جوانی سرووشتی خۆی تێكه‌ڵ بووه، چالاكوانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ژنێكی وایه كه بنه‌ماڵه‌ی خۆش ده‌وێت.
خانمی یه‌كه‌می ئه‌رده‌ن و هاوسه‌ری عه‌بدووڵای دووه‌م، دایكی چوار منداڵه، دوو كوڕه‌كه‌ی به ناوه‌كانی حوسێن و هاشم و دوو كچه‌كه‌شی به ناوه‌كانی ئیمان و سه‌لما. ڕانیا عه‌بدووڵا شاژنی ئه‌رده‌ن.
له په‌راوێزی چاوپێكه‌وتنی ملانیا تره‌مپ و ڕانیا عه‌بدووڵا له ساڵی ٢٠١٧ ژماره‌یه‌ك له ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ڕایانگه‌یاند: كه له نێوان ئه‌م دوو كه‌سه‌دا كێبه‌ڕكێیه‌كی توند بۆ جوانتر پیشاندانی خۆیان هه‌یه و هه‌ر یه‌ك له‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن خۆیان باشتر و جوانتر بڕازێننه‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا له‌گه‌ڵ ڕانیا عه‌بدووڵا شاژنی ئه‌رده‌ن و هه‌ڵگری نازناوی جوانترین خانمی یه‌كه‌می جیهان و ڕكابه‌ره‌كه‌ی ملانیا تره‌مپ له مۆدێل و جل و به‌رگ زیاتر ئاشنا ده‌بین:.
ڕانیا فه‌یسه‌ڵ سدقی عه‌بدووڵا، كچی پزیشكێكی فه‌ڵه‌ستینی خه‌ڵكی شاری تولكه‌رم، ئه‌و له ساڵی ١٩٧٠ له وڵاتی كوێت له دایك بووه ، فه‌رمانبه‌رێكی ساده بوو كه له ئێواره‌خوانێكدا له گه‌ڵ شا عه‌بدووڵای دووه‌م ئاشنا بوو، ئه‌مه‌ش پاش شه‌ش مانگ بووه به هاوسه‌رگیری ئه‌وان و له ساڵی ١٩٩٣ به فه‌رمی هاوسه‌رگیرییان كرد.
ڕانیا عه‌بدووڵا به فه‌رمی له ته‌مه‌نی ٢٨ ساڵیدا نازناوی شاژنی وه‌رگرت و بوو به كه‌م ته‌مه‌نترین شاژنی ئه‌و كاته‌ی جیهان و ناوی چووه كتێبی ڕیكۆرده‌كانی گینس.
ئه‌و تا ئێستا چوار كتێبی بۆ منداڵان نووسیوه كه زیاتر بۆ سه‌رده‌می منداڵی خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه. زمانی ئینلیزی به ته‌واوی ده‌زانێت و تا ڕاده‌یه‌كیش له زمانی فه‌ره‌نسی شاره‌زایی هه‌یه.
له ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٩ گۆڤاری فۆربز ناوی له ڕیزی ١٠٠ ژنه به‌هێزه‌كه‌ی جیهاندا هێناوه. ساڵی ٢٠١٠ بوو به ژنی ساڵ و له ساڵی ٢٠١١ بوو به جوانترین خانمی یه‌كه‌می جیهان.
سه‌باره‌ت به نهێنی جوانییه‌كه‌ی ڕانیا كه ئێستا له ته‌مه‌نی ٤٨ ساڵیدایه، ئاماژه به شێوازی ژیانی ئه‌و ده‌ده‌ن، ئه‌و خاوه‌نی به‌رنامه‌ی تایبه‌تی خواردنه كه زیاتر خواردنه سرووشتییه‌كانی تێدا به‌دی ده‌كرێت.
ڕانیا عه‌بدووڵا كه له جوانترین و سرنجڕاكێشترین ژنانی عه‌ره‌به، هۆگری وه‌رزشه و هه‌روه‌ها پێی خۆشه كه زۆربه‌ی كاته‌كانی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی به سه‌ر ببات.
سه‌رچاوه / جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.