وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
1.ئامێرێك هه‌یه كه ده‌توانرێت بۆ هه‌میشه‌یی جێگه‌ی دڵ بگرێته‌وه. ته‌نها كاریگه‌ری لاوه‌كیش كه هه‌یه‌تی ئه‌وه‌یه لێدان واته ترپه‌ی نیه.
2.ئه‌گه‌ر بڕێكی كه‌م ئه‌لكهول بكه‌یته سه‌ر دوپشكێك، به‌خۆیه‌وه ده‌دات و خۆی ده‌كوژێت.
3.ئه‌گه‌ری لێدانی پیاو له‌لایه‌ن هه‌وره‌بروسكه‌وه، شه‌ش ئه‌وه‌نده له‌ئه‌گه‌ری لێدانی له‌لایه‌ن ژنه‌وه زیاتره.
4.له‌ساڵی 1986 بزنێكی بیرهخۆر، وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی شارێكی بچوكی ویلایه‌تی ته‌كساس، هه‌ڵبژێردرا.
5.خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی له‌ڕوی سێكسكردنی ژنێك له‌گه‌ڵ زۆرترین پیاودا له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا، ژنهئهكتهری فیلمی پۆرنۆگرافی لیزا سپاركسه. ئه‌م ژنه له 16-10-2014 له‌كاتی فێتسڤاڵێكی په‌یوه‌ندیداردا له پۆڵه‌ندا، ته‌نها له‌ماوه‌ی كه‌متر له 12 سه‌عاتدا سێكسی له‌گه‌ڵ 919 پیاودا كردووه.
ره‌نگه ئه‌وه‌ی له‌مه زیاتر توشی شۆكت بكات ئه‌وه بێت كه سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌م ژنه ماوه‌ی زیاتر له 18 ساڵه به‌خۆشحاڵییه‌وه، هاوسه‌ری یه‌ك پیاوه‌و له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه كه ئه‌و كاته مێرده‌كه‌ی 20 ساڵ بووه، هاوسه‌رگیرییان كردووه.
6.خوان مانوێڵ دی رۆساس كه دیكتاتۆرێك بوو له ئه‌رجه‌نتین، هاوژینێكی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده دوگیان بوو و ته‌مه‌نی سكه‌كه‌ی هه‌شت مانگ بوو، به‌ڵام به تۆمه‌تی "پێشێلكردنی پیرۆزییه‌كان"، به‌ده‌ستڕێژی گوللـه ئیعدامی كرد.
كه‌واته جارێكی تر سه‌لمێنرایه‌وه كه مرۆڤ دڕنده‌ترین زینده‌وه‌ره!
7.كاتێك پیاوێك سه‌رنجی خانمێك راده‌كێشێت، خانمه‌كه به تۆنێكی به‌رزتر له‌ئاسایی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.
8.ئه‌مانوڵڵا خان كه له‌ساڵی 1919 تا 1929 پادشای ئه‌فغانستان بووه، جارێك له‌وتارێكی گشتیدا وتی: "ئیسلام واجبی نه‌كردووه له‌سه‌ر خانمان كه لاشه‌یان داپۆشن یان هیچ جۆره حیجابێكی تایبه‌ت له‌به‌ربكه‌ن". له‌كۆتایی ئه‌و وتاره‌دا ژنه‌كه‌ی كه شاژنه سوره‌ییا بوو، حیجابه‌كه‌ی به به‌رچاو خه‌ڵكه‌وه له‌به‌ر خۆیدا دڕی!!!
9. كاتێك مه‌كینه‌ی دورومان داهێنرا، مشتومڕی نایه‌وه‌و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه ئه‌م ئامێره وروژێنه‌رێكی سێكسیی توندی خانمانه.
10.لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه له‌سوید له‌سه‌ر 3500 خانم كه مه‌مكیان گهورهكردووهو هۆكاری مردنیان، ئه‌نجامدراوه، ده‌ریخستووه كه ئه‌گه‌ری خۆكوشتنی ئه‌و جۆره كه‌سانه سێ ئه‌ونده له‌كه‌سانی ئاسایی، زیاتره.
11.زانست سه‌لماندویه‌تی له‌به‌ركردنی كراسی سپی كه دیوی پێشه‌وه‌ی حه‌رفی T له‌سه‌ر بێت، له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه، پیاوه‌كه به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 10 زیاتر سه‌رنجڕاكێشی ده‌كات له‌لای خانمان.
12. له‌سه‌دا 35ی ئه‌و خانمه سعودییانهی له‌زینداندان، هۆكاری زیندانیكردنیان ئه‌وه‌یه كه هیچ پیاوێك به‌خێویان ناكات.
13.به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ساڵی 2012، خانمانی هاوسه‌ردار له‌هاوتا هاوسهرگیرینهكردووهكانیان زیاتر ده‌خۆنه‌وه. به‌ڵام ئه‌م زانیارییه بۆ پیاوان پێچه‌وانه‌یه.
14.جێت لی ئه‌ستێره‌ی بواری نواندن و هونه‌ری جه‌نگی، كاتێك منداڵ بوو، له‌لایه‌ن ریچارد نیكسۆن سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مه‌ریكاوه داوای لێكرا ببێته بۆدیگاردی تایبه‌تی خۆی. لی له‌وه‌ڵامدا وتی: "من نامه‌وێت پارێزگاری له‌هیچ تاكێك بكه‌م. كاتێك گه‌وره‌ده‌بم، ده‌مه‌وێت به‌رگری له‌یه‌ك ملیار رۆڵه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌م بكه‌م."
15.كۆتاوتهی ژیانی لیۆناردۆ داڤێنشی به‌و هه‌موو شان و شه‌وكه‌وت و داهێنانه‌وه، ئه‌مه‌بوو: "من خراپه‌م به‌رامبه‌ر به خوا‌و مرۆڤایه‌تی كردووه، چونكه له‌ژیانمدا شتم زۆر كه‌مم كردووه".
ئه‌ی ئه‌بێ مرۆڤه بێسودهكان چ بڵێن له‌سه‌ره‌مه‌رگدا!!!
16. كۆتاقسه‌ی ژیانی نۆرمان دۆگلاس كه نوسه‌رێكی به‌ناوبانگی بریتانیا بوو، ئه‌مه بوو: ئه‌و ژنهڕاهیبه رسوایانهم لهكۆڵكهنهوه.
17. له ئوسترالیا جاڵجاڵۆكه هه‌یه كه هێنده گه‌وره‌یه ده‌توانێت مار بخوات.
18.ئه‌گه‌ر پێت وابێت سی ئای ئه‌ی زۆر شه‌ریفه، ئه‌وا گا به گونا ئه‌ناسیت، له‌كاتێكدا پێویسته گا هه‌ر به كهللـهیدا بناسرێته‌وه. له‌ساڵی 1962 ئه‌و ده‌زگا ئه‌مه‌ریكییه 14 هه‌زار كیس شه‌كری كوبی ژههراویكردو و ناردی بۆ یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران.
19.بۆچی له‌كاتێكدا توڕه‌ده‌بیت، ده‌موچاوت سورههڵدهگهڕێت و ده‌بێت به ته‌ماته‌ی شله؟. له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا دڵت به خێرایی لێده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی زیاتر بڕوات بۆ ماسولكه‌كانت و ئاماده‌ت بكات بۆ شه‌ڕ.
باشه كاكه؟!!!، ده وه‌ره دڵت به‌دڵت خۆش بێت!!!! له‌بری ئه‌وه‌ی هێورت بكاته‌وه، رۆڵی كوڵهفیتنه ده‌بینێت و زیاتر هانت ده‌دات!
ده‌ركه‌وت دڵیش به‌شی خۆی بێناموصهو ئه‌یه‌وێ بتدا بهقهڵبهیهكدا!!!
20. هاوسه‌ران تا زیاتر خه‌رجبكه‌ن له‌ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری و ئه‌ڵقه‌ی ده‌زگیرانداری، ئه‌گه‌ری جیابونه‌وه‌یان زیاتره.
ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه مرۆڤ هه‌رچه‌نده زۆر خه‌رجبكات، دواتر ده‌بیستێت كه فڵانه كوڕ ئۆفه‌رێكی زیاتری داوه‌ته هاوژینه‌كه‌ی و له‌مه‌وه ئۆفه‌ره‌كه‌ی خۆی له‌به‌رچاو ده‌كه‌وێت!!!!!
21. ئه‌و كه‌شتییانه‌ی نێردران بۆ هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیانی كاره‌ساتی كه‌شتیی تایتانیك ژماره‌یه‌كی ئێجگار زۆر ته‌رمیان بینی كه زیاتر بون له‌و كه‌ره‌ستانه‌ی بۆ پاراستنی ته‌رمه‌كان لهتێكچون، پێیان بوو، بۆیه بڕیاریاندا ته‌نها ته‌رمی سه‌رنشینه پله‌یه‌كه‌كانی كه‌شتییه‌كه هه‌ڵبگرنه‌وه چونكه پێویست بوو ناسنامه‌ی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به روخساریاندا بناسرێنه‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و ناكۆیی له‌سه‌ر عه‌قاراته زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌و كه‌سایه‌تییانه‌دا.
22. پاش ئه‌وه‌ی پیاوێكی كه‌نه‌دی به‌ناوی جۆن ویڵسن ئه‌و سندوقه تایبه‌ت به گواستنه‌وه به كه‌شتییه‌ی به ته‌نها چوار سه‌د دۆلاری ناسك كڕیبوو و بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ وه‌ك پرد به‌كاریهێنابوو، له‌ساڵی 2009 پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و سندوقه‌ی كرده‌وه، سه‌یریكرد مه‌كینه‌یه‌كی كه‌شتی جه‌نگی تێدایه كه به‌هاكه‌ی دوو ملیۆن دۆلاره واته ته‌نها دوو سه‌د ده‌فته‌ری ناسك بوو.
سه‌رچاوه: كتێبی والینامه‌ی سه‌یرو سه‌مه‌ره/ چاپی نۆیه‌م/ زانیاریی ژماره 2750 تا 2771
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.