Erbil 32°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 11:20

وەزاره‌تی شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاماری بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی داعش بڵاوکرده‌وه‌

کۆنفڕانسی نەهێشتنی توندوتیژی جنسی لە ھەولێر به‌رێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرای دەکات، لەماوەی شەڕی داعش لە ھەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو ھەزار كەس بێسەروشوێن بوونە.

مەحموود حاجی ساڵح،  کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان  رایگەیاند" لە ماوەی شەڕی داعش 2 هەزار و 495 کەس لە کوردانی ئێزدی، لەلایەن وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالكراوان تۆماركراون. لە كۆی ئەو ژمارەیەشدا دوو هەزار و 303 کەسیان هیچ زانیارییەكیان لەبارەوە نییە".

ئەو گوتانەی وزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە میانی بەشداریكردنی بوو لە کۆنفڕانسی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لە شارى ھەولێر. 

وتیشى" تائێستا دوو هەزار و 36 دۆسیەی تاوانی توندوتیژی لەلایەن وەزارەتەکەیانەوە تۆمار کراوە، كە دژ بە كچان و ژنانی ئێزی ئەنجامدراوە، لە نێویاندا ھەزار و 52 كەسیان تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵی بوو، 948 كەسی دیكەش تەمەنیان لە خوار 18 ساڵییە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.