فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ، له‌لێدوانى تایبه‌ت بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى ڕایگه‌یاند ، له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى ئه‌مریكا و عێراقى هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام نه‌دراوه ، بۆڕێك كه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌له‌ئێستادا حه‌شدى شه‌عبی چۆلى ده‌كات .
جه‌بار یاوه‌ر ڕاشیگه‌یاند : هیچ هێزێكمان نه‌چوویته ئه‌و شوێنانه‌ى كه حه‌شد له‌ئێستادا چۆلى كردووه ، ناوبراو ڕاشیگه‌یاند بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه پێویستى به‌فه‌رمانى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستانه .
جه‌بار یاوه‌ر ڕه‌تى ئه‌و ههواڵانهشى كرده‌وه كهلهمیدیاكان باس له‌گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ى كهحهشد و هێزه‌كانى عێراقى چۆلى ده‌كه‌ن ، ناوبراو سه‌ر له‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه بهناڕاستى له‌قه‌ڵه‌م دا كه‌بڵاو بوونه‌ته‌وه له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزى پێشمه‌رگه بۆ ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌له‌دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه وه‌یاخود پێشووتر له‌لایه‌ن هێزه میلیشیاكانى شیعه و هێزه‌كانى دیكه‌ى عێراقیه‌وه داگیر كرا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.