به پێى هه‌واڵێكى تیلیگرافى به‌ریتانى، ته‌واوى هێزى لقى پۆلیسى شارۆچكه‌ی ئوكامبو له خۆرئاواى وڵاتى مه‌كسیك ده‌ستگیر ده‌كرین.
دوێنى یه‌كشه‌ممه 24ى حوزه‌یرانى 2018، ته‌واوى ئه‌ندامانى پۆلیسى شارۆچكه‌ى ئوكامبو كه 28 پۆلیس ده‌بن ده‌ستگیر كران به‌هۆى كوشتنى فهرناندو ئه‌نجلیس خوارێز كه خۆى كاندید كردبوو بۆ پۆستى پارێزگارى شارۆچكه‌ى ئوكامبو.
فهرناندو ئه‌نجلیس خوارێز ڕۆژى پێنج شه‌ممه خوارێز كوژرا، ئه‌ندامێك بوو له پارتى چه‌پى ناوه‌ڕاست له شۆڕشى دیمو‌كراتى و خۆى كاندید كردبوو بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى شارۆچكه‌ى ئوكامبو سه‌ر به ویلایه‌تى میتچواكهن و نزیكه‌ى 20 هه‌زار كه‌س نیشته‌جێى شارۆچكه‌كه‌یه.
فهرناندو ئه‌نجلیس خوارێز سێیه‌م پاڵێوراو بوو بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى لو ویلایه‌تى میتچواكهن كه بكوژرێت له‌م مانگه‌دا، به‌رپرسانى ده‌وڵه‌تى مه‌كسیك له لێدوانێكدا دوێنێ وتیان ته‌واوى هێزى لقى پۆلیسى شارۆچكه‌ی ئوكامبو كه 28 كه‌س ده‌بن له ئێستادا ده‌ستگیر كراون به تۆمه‌تى ده‌ستێوه‌ردان و كه‌مته‌رخه‌مى له كاره‌كانیان له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان له كوشتنى فهرناندو ئه‌نجلیس خوارێز كه خۆى بۆ سه‌رۆكى شاره‌وانى كاندید كردبوو.
جێى ئاماژه‌یه له هه‌ڵبژاردنى وڵاتى مه‌كسیك له 1ى ته‌مووزى ساڵى 2017 وه نزیكه‌ى زیاتر له 100 سیاسه‌تمه‌دار و پاڵێوراو كوژراون.
ئاماده‌كرن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.