شازاده ولیام نه‌وه‌ی شاژنی به‌ریتانیا به مه‌به‌ستی سه‌ردانێكی پێنج رۆژیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، گه‌یشته ئه‌ممانی پایته‌ختی ئورده‌ن و له‌لایه‌ن حوسێن عه‌بدوڵڵا جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تی ئه‌م وڵاته‌وه پێشوازیی لێكرا و دواتریش بڕیاره به سه‌ردانێكی فه‌رمیی بڕواته ئیسڕائیل.
دۆكی كامبریج كه جێگره‌وه‌ی پاشایه‌تیی به‌ریتانیایه، به‌م سه‌ردانه‌ی له ئیسڕائیل ده‌بێته یه‌كه‌م ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی به‌ریتانیا كه به سه‌ردانی فه‌رمی ده‌چێته ئیسڕائیل، هه‌رچه‌نده كه زۆرێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تیی له سه‌ردانه تایبه‌تییه‌كانی خۆیاندا سه‌ردانی ئه‌م وڵاته‌یان كردووه.
بڕیاره شازاده ولیام له‌م سه‌ردانه‌دا بۆ ئیسڕائیل دیدار له‌گه‌ڵ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل و مه‌حمود عه‌بباس سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستینیی ئه‌نجامبدات.
ئه‌م سه‌ردانه هاوكاتیشه له‌گه‌ڵ حه‌فتایه‌مین ساڵیادی دامه‌زرانی وڵاتی ئیسڕائیل و شازاده به‌نیازه سه‌ردانی مۆنۆمێنتی جیهانیی قوربانییانی هۆڵۆكۆست بكات و به دانانی تاجه گوڵینه رێزی خۆی بنوێنێت.
ده‌وترێ ئه‌م سه‌ردانه‌ی شازاده ولیام ده‌بێته هۆی چاره‌سه‌ری سست بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسڕائیل و به‌ریتانیا كه پێشووتر له‌نده‌ن سه‌باره‌ت به فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵوێستی لایه‌نگیرانه‌ی هه‌بووه.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.