Erbil 30°C شەممە 21 ئەیلوول 10:44

مه‌سعود حه‌یده‌ر: یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ لە ئایندەیه‌کی نزیک ئەنجام ده‌درێ

مه‌سعود حه‌یده‌ر: دادگای فیدراڵی دەتوانێ دەرچووه‌كان تەسدیق بکات
کوردستان TV
100%


مه‌سعود حه‌یده‌ر په‌رله‌مانتاری كورد له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، له‌هه‌ژماری خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێـت  ، لەسەر بنەمای بڕیاری دادگای فیدراڵی ، کۆمسیۆنی بالای ھەڵبژاردنەکان بڕیاری دا بە ھەژمارکردنی تەنھا ئەو سندوقانەی کە تانەی لێدراوە یان بە راپۆرتی فەرمی گومانی تەزویری لەسەرە. 

لەسەر ئەم بنەمایە بێت، ھەژمارکردنی دەنگەکان کاتێکی زۆری پێویست نییەو و درێژکردنەوەی تەمەنەی پەرلەمانی عێراق کە نادەستوریە پێویست نییە. ئەوەی گرنگە لەم ھەژمارکردنە دەنگی راستی لایەنەکان بگەرێتەوەو دەنگدەر متمانەی بە پرۆسەی سیاسی بێتەوە. 

مه‌سعود حه‌یده‌ر ڕاشیگه‌یاند ، دادگای بالای فیدراڵی دەتوانێ بەشێکی زۆر لە دەرچۆکان تەسدیق بکات و یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی نوێ لە ئایندەی نزیک دەکرێ ئەنجام بدرێ.


شوان عه‌زیز

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.