Erbil 16°C پێنجشەممە 10 تشرینی یەکەم 07:16

له‌جامى جیهانى 2018ى رووسیا، کۆلۆمبیا سه‌رکه‌وتنێکى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر پۆله‌ندا تۆمارکرد

له‌یاری دووه‌میان
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌  214ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 ، كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شته‌مى جامه‌كه‌ ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى كۆلۆمبیا و  پۆله‌ندا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌


كۆلۆمبیا توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ تۆمار بكات به‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى پۆله‌ندا ، به‌ئه‌نجامى سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر  براوه‌بوو به‌سه‌ر پۆله‌ندا 


به‌براوه‌بوونى كۆلۆمبیا له‌یاریه‌كه‌ هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌كۆى ئه‌نجامدانى دوو یاری ، له‌ئێستادا خاوه‌ن سێ خاڵه‌ له‌پله‌ى سێیه‌مدایه‌ له‌ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌یدا ، هه‌ڵبژارده‌ى پۆله‌نداش دووچاری شكستى دووه‌م هات و خاوه‌ن هیچ خاڵێك نیه‌  


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.