گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " هۆزان جانێ " به تۆمه‌تی پاڵپشتی له پارتی كرێكارانی كودستان " pkk " دوێنی له خالێكی پشكنینی نزیك شاری ئه‌ده‌نه ، له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیاوه ده‌ستگیر كرا .
ئه‌م گۆرانیبێژه هه‌ڵگری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانییه ، له هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه له ئه‌ده‌نه ئه‌نجام دراوه و ئه‌و پارته‌ش له لایه‌ن توركیاوه مۆڵه‌ت پێدراوه و به‌فه‌رمى له هه‌ڵبژاردنى ئه‌مڕۆ به‌شداره ، تا ئێستا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر گرتنی " جانێ " هیچ هه‌ڵوێستێكی نه‌بووه .
هۆزان جانێ له ساڵی 1971 له باكووری كوردستان له دایك بووه و یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده ناسراوه‌كانی كورد ، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین خه‌ڵاتی به‌ده‌ستهێناوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.