ساره سانده‌رز وته‌بێژى كۆشكى سپى له هه‌ژمارى تویته‌رى خۆیدا باسى ئه‌وه‌ى كردووه كه چۆن له لایه‌ن خاوه‌نى چێشخانه‌یه‌ك ده‌ركراوه و پێی گوتراوه كه خزمه‌تى ناكرێت و چێشتخانه‌كه به‌جێ بهێڵێت.
شه‌وى هه‌ینى 22ى حوزه‌یرانى 2018، خاتوو ساره سانده‌رز له چێشتخانه‌ى ( مریشكى سوور ) له لێنكسینگته‌ن ڤێرجینیا، له‌لایه‌ن خاوه‌نى چێشتخانه‌كه ده‌ركرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كار بۆ به‌ڕیوبه‌رایه‌تى تڕه‌مپ ده‌كات.
ستیفه‌نى ویلكه‌نسن وه‌ك ده‌ربڕینى ناڕه‌زاییه‌ك دژى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تره‌مپ ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجام داوه و له لێدوانیكدا بۆ واشتنۆن پۆست وتى ( من باوه‌ڕم وایه كه خاتوو سانده‌رز له به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌ك كار ده‌كات كه نامروڤانه و ناڕه‌وشتانه‌یه )، ستیفه‌نى وتیشی بڕیارم دا به خاتوو ساره بڵیم كه چێشتخانه‌كه به‌جێبهێڵێت دواى ئه‌وه‌ى قسه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ره‌كانی بكات.
ساره سانده‌رز وته‌بێژى كۆشكى سپى له تویتێكدا نووسیویه‌تی، شه‌وى هه‌ینى له‌لایه‌ن چێشتخانه‌ى مریشكه سوور پێم گوترا كه چێشتخانه‌كه جێبهێڵم له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كار بۆ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى تره‌مپ ده‌كه‌م و منیش به ڕێزه‌وه چێشتخانه‌كه‌م به‌جێهێشت .
ساره نووسیویه‌تی كاردانه‌وه‌ى خاوه‌نی چێشتخانه‌كه كه‌سه‌یه‌تی خۆی ده‌رده‌خا نه‌وه‌ك كه‌سایه‌تى من و هه‌روه‌ها هه‌میشه به‌رێزه‌وه كارم كردووه و به‌ردوامیش ده‌بم له‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ى خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه دژایه‌تیم ده‌كه‌ن.
ئه‌م رووداوه چه‌ند رۆژێك دواى ئه‌وه دێت كه له چێشتخانه‌یه‌كى مه‌كسیكى هاتوهاوار به‌سه‌ر سكرتیرى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا كریستن نیلسن له واشنتۆن كرا.
جێى ئاماژه‌یه هه‌ردوو ڕووداوه‌كه به‌هۆى فشار و سیاسه‌تى حكومه‌تى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانه كه سیاسه‌تى جیاكردنه‌وه‌ى منداڵى كۆچبه‌ر له خێزانه‌كانیان گرتویه‌تى به‌سه‌ر كۆچبه‌رانى سنوورى مه‌كسیك.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.