توڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا ده‌ڵێت فڕۆكه جنگییهكانی رووسیا چه‌ندجارێك ده‌رعایان بۆردومانكردووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا كه له هاوینی 2017 به‌ولاوه مۆسكۆ خۆی یه‌كێك له‌و لایه‌نانه بووه كه كۆك بووه له‌گه‌ڵ ئاگربه‌ست له ناوچه‌كانی ناسراو به ناوچه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی ته‌نگه‌ژه له باشووری سووریا.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند له‌وساوه كه رووسیا رێككه‌وتنی كردووه بۆ ئاگربه‌ست له‌م ناوچانه، ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه فڕۆكه‌كانی ئه‌م وڵاته بۆردومانی ئه‌وه‌نده چڕ له ده‌وروبه‌ری ده‌رعا ئه‌نجامبده‌ن.
راپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه گوندی به‌سه‌ر ولحهریری باكووری رۆژهه‌ڵاتی ده‌رعا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 20 جار كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ناو هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا وتوویانه كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا شه‌وی رابردوو شارێكی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ناكۆك له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌دیان بۆردومانكردووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه هێرشه‌كانی فڕۆكه رووسییه‌كان بۆ پشتیوانیی له پێشڕه‌ویی سوپای سووریا بووه كه به‌نیاز بوون به‌ره‌و سنووری ئورده‌ن و به‌رزاییه‌كانی جۆلان بڕۆن.
هه‌ڵبه‌ت مۆسكۆ تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه نه‌بووه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.