Erbil 20°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 23:20

له‌جامى جیهانى 2018ى رووسیا ، ئه‌لمانیا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر سوید تۆمار کرد

له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌م
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى رۆژى  شه‌ممه‌ 23 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌مى جامه‌كه‌ هه‌ردوو  هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌لمانیا و سوید  روبه‌رووی یه‌ك  بوونه‌وه‌  .


ئه‌لمانیا  یاریه‌كه‌ى له‌سوید  برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ، به‌براوه‌بوونى ئه‌لمانیا ، له‌و یاریه‌دا ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌  له‌سه‌ركه‌وتنى بۆ قۆناغى داهاتوو بێ هیوا نه‌بووه‌ ، هاوشانى سوید هه‌ریه‌كه‌ و سێ خاڵیان هه‌یه‌ 


گۆله‌كانى ئه‌لمانیا له‌و یاریه‌دا هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان ماركۆ ریۆس ، تۆنى كرۆس له‌خوله‌كه‌كانى 48 ، 95 تۆماریان كرد ، گۆله‌كه‌ى سوید یاریزان تویفونین له‌خوله‌كى 32 تۆماری كرد 

ڕیزبه‌ندى هه‌ڵبژارده‌كان له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌م شێوه‌یه‌ 

1- مه‌كسیك 6 خاڵ
2- ئه‌لمانیا 3 خاڵ 
3- سوید 3 خاڵ 
4- كۆریای باشوور 0 خاڵ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.