Erbil 28°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 21:22

له‌جامى جیهانى 2018 ، به‌لژیکا به‌براوه‌بوونى به‌سه‌ر تونس سه‌رکه‌وت بۆ قۆناغى داهاتوو

به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ براوه‌بوو به‌سه‌ر تونس
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 23 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى حه‌وته‌مى جامه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌لژیكا و تونس رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌

به‌لژیكا له‌یاریه‌كه‌ توانى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ به‌سه‌ر تونسدا تۆماربكات كاتێك یاریه‌كه‌ى له‌گه‌لى به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى پێنج گۆل له‌به‌رامبه‌ر دووگۆل 


به‌لژیكا له‌دووه‌م یاریدا له‌مۆندیال توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت ، له‌ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ به‌شه‌ش خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه‌  ، به‌لژیكا به‌فه‌رمى سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى 16ى داهاتووى خول 

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ى تونس دووچارى دووه‌م شكست هات ، به‌هۆیه‌وه‌ بێ هیوا بووه‌  به‌ڕێژه‌یه‌كى زۆر كه‌بتوانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌په‌ڕینه‌وه‌ى بۆ قۆناغى داهاتوو 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.