Erbil 7°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 22:34

یه‌کێتى تۆپی پێی کوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌کى نوێی ده‌رکرد

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌
کوردستان TV
100%

له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌تووه‌ ، یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت ، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2018/6/23 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كان له‌یه‌كێتیه‌كه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى به‌ست و چه‌ند بریارى راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:

1- ئاگادارى كۆتایی بۆ یانه‌ى برایه‌تى، كه‌ پێویسته‌ به‌ نـووسراوى فه‌رمى داواى لێبوردن له‌ یه‌كێتییه‌كه‌مان بكات، بە پێچەوانەوە لە کۆبوونەوەی داهاتوو، یەکێتییەکەمان سەرپشکە لە هەر بڕیارێک بەرامبەر یانەی برایەتی دەیدات و خۆشیان بەرپرسیار دەبن، ئه‌مه‌یش به‌ هۆى ئاماده‌نه‌بوونیان له‌ مه‌راسیمى رێزلێنانى خولى نایابى كوردستان بۆ وه‌رزى 2017/2018 له‌ شارى دهۆك، سه‌ربارى ئاماده‌كردنى ته‌واوى پێداویستى میوانداریی كردنى یانه‌ى برایه‌تى، به‌ڵام به‌بێ هۆ و به‌بێ ئاگاداری یه‌كێتییه‌كه‌مان ئاماده‌نه‌بوون.

2- سه‌رجه‌م یارییه‌كانى قۆناخى كۆتایی خولى نایابى تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان، له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 2018/7/3 له‌ شارى زاخۆ به‌ به‌شداری یانه‌كانى (زاخۆ، پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، هه‌ولێر و پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر)، ئه‌نجام ده‌درێت.

3- یارى كۆتایی خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان له‌ رۆژى شه‌ممه‌ 2018/6/30 له‌ یاریگه‌ى رزگارى له‌ كاتژمێر 4:30 ـى ئێواره‌، له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ى (ئاسۆ و رزگارى) ئه‌نجام ده‌درێت.

4- یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكانى كوردستان بۆ ئاستى لاوان، له‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ 2018/7/25 له‌ شارى سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت.

5- یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكانى كوردستان بۆ یارى فوتساڵى كچان، رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 2018/8/5 له‌ شارى دهۆك ئه‌نجام ده‌درێت.

6- یارییه‌كانى پاڵه‌وانیه‌تی هه‌ڵبژارده‌ى پارێزگاكانى كوردستان بۆ ئاستى تازه‌پێگه‌یشتووان، له‌ رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ 2018/8/12 له‌ شارى هه‌ولێر - شەقڵاوە ئه‌نجام ده‌درێت.

7- یارییه‌كانى قۆناخى كۆتایی خولى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، له‌ رۆژى هه‌ینى 2018/7/20 له‌ هه‌ردوو شارى هه‌ولێر و سلێمانى ئه‌نجام ده‌درێت، تیپه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كان به‌سه‌ر دوو كۆمه‌ڵه‌ دابه‌شكراون به‌مشێوه‌ى خواره‌وه‌:

* گرووپى یه‌كه‌م هه‌ولێر: (یانه‌ى كه‌یوان، یانه‌ى نیشتیمان، یانه‌ى گاره‌، یانه‌ى زانكۆى جیهان، ناوه‌ندى به‌حركه‌، یانه‌ى رانیه‌ و ناوه‌ندى قه‌ڵادزێ).

* گرووپى دووه‌م سلێمانى: (یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان، یانه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید، یانه‌ى ئاشتى، یانه‌ى خاك، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى، ناوه‌ندى ده‌ربه‌ندیخان و یانه‌ى په‌یام).

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.