پێش نیوه‌ڕۆى ئه‌مرۆ شه‌ممه 23ى حوزه‌یرانى 2018 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گه‌شت و گوزارى سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاماری هاتنى گه‌شتیاران له‌باشوور و ناوه‌راستى عێراق و وه‌هاتنى گه‌شتیاران له‌وڵاتى ئێرانه‌وه بۆ سنوری پارێزگای سلێمانى بڵاو كرده‌وه
عه‌لى ڕه‌ئوف به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شت و گوزاری سلێمانى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند ، هاتنى گه‌شتیاران له‌چاو ساڵى پار ، زیادى كردووه ، له 12ى 6 ى 2018 تاوه‌كو 21 - 6- 2018 ، 139 هه‌زار و 721 گه‌شتیار ڕوویان له‌پارێزگاى سلێمانى كردووه ..
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ، ئه‌و ژماره‌یه به‌لاى ئێمه له‌چاو جه‌ژنى 2017 ، له %40 زیادى كردووه كه 96 936 هه‌زار كه‌س ساڵى پار هاتبوون بۆ سنوره‌كه
به‌ڕێوه‌به‌رى گه‌شت و گوزاری سلێمانى ڕاشیگه‌یاند ، %85 گه‌شتیاران له‌ناوه‌راست و باشووری عێراقه‌وه هاتوون ، وه له‌ڕۆژانى جه‌ژن 7 هه‌زار گه‌شتیاری ئێرانیش هاتوون بۆ پارێزگای سلێمانى
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.