Erbil 28°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 19:29

کاپیلۆ : میسى ناتوانێت هیچ بکات بۆ ئه‌رجه‌نتین

په‌یامێك ئاراسته‌ى راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین ده‌كات
کوردستان TV
100%

فابیۆ كاپیلۆ راهێنه‌ری ئیتاڵى له‌میانى به‌شدارى كردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى تیڤى ، په‌یامێك ئاراسته‌ى   خۆرخى سامپاولى راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتین ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  پێویسته‌ له‌سه‌ر راهێنه‌ر له‌یاری داهاتووی كه‌یاریه‌كى چاره‌نووس سازه‌ ، به‌ته‌نها پشت به‌میسى نه‌به‌ستێت ، ئه‌و یاریزانه‌ به‌ته‌نیا هیچى پێناكرێت ، به‌ڵكو ده‌بێت له‌پاڵ میسى هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان دیبالا و ئه‌گوێڕۆ له‌هێلى پێشه‌وه‌ بن له‌پێناو فشار خستنه‌ سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى نێجیریا ، تا بتوانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن و هیوایه‌ك بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆیان له‌پێناو په‌ڕینه‌وه‌یان بۆ قۆناغى داهاتوو . 

هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌دوو یاری پێشووى ئه‌نجامى باش نه‌بووه‌ ، له‌یاری یه‌كه‌م له‌به‌رامبه‌ر ئایسله‌ندا دووچاری یه‌كسان بون هات به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا ، له‌یاری دووه‌می له‌به‌رامبه‌ر كرواتیا دووچاری شكستێكى گه‌وره‌ هات به‌ئه‌نجامی سێ گۆلێ بێ به‌رامبه‌ر .

هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین له‌دوو یاری پێشووى ته‌نیا خاوه‌ن خاڵێكه‌ ،  ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو 26 - 6 -2018 ، كاتژمێر 9:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر هه‌ڵبژارده‌ى  ئه‌رجه‌نتین رووبه‌رووی نێجیریا ده‌بێته‌وه‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.