Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 01:25

فه‌رمانده‌یه‌کی پله‌به‌رزی دیکه‌ی سوپای پاسداران له‌ سووریا کوژرا

له‌ژێر ناوی پارێزه‌ری حه‌ره‌م ره‌وانه‌ی سووریا كرابوو
ژه‌نه‌ڕاڵ شاهڕوخ داییپوور
کوردستان TV
100%

راپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ فه‌رمانده‌یه‌كی پله‌به‌رزی سوپای پاسداران له‌ پێكدادانێدا له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش له‌ شاری بوكه‌مالی سووریا كوژراوه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی فارس نیوز ژه‌نه‌ڕاڵ "شاهڕوخ داییپوور" كه‌ یه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسداران له‌ سووریا بووه‌، رۆژی هه‌ینی له‌ كاتی پێكدادانی نێوان هێزه‌كانی سوپای پاسداران و چه‌كدارانی داعش له‌ شاری بوكه‌مال كوژراوه‌.

ئاژانسی فارس له‌ راپۆرتێكدا نووسیویه‌تیی: ژه‌نه‌ڕاڵ داییپوور راهێنه‌ری موشه‌كی دژه‌ تانك و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی دژه‌ زرێپۆش بووه‌ له‌ جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان عێراق و ئێراند، هه‌روه‌ها راهێنه‌ری له‌ناوبردنی زرێپۆش بووه‌ له‌ناو حزبوڵڵای لوبنان، جیا له‌وه‌ له‌ سووریاش راوێژكاری جه‌نگی دژی زرێپۆش و فه‌رمانده‌ی چاودێریی گۆڕه‌پانی جه‌نگ بووه‌.

راگه‌یاندنه‌ ناوخۆییه‌كانی ئێران باسیان له‌وه‌ كردووه‌ ژه‌نه‌ڕاڵ شاهڕوخ داییپوور كه‌ له‌ شاری كرماشانه‌وه‌ له‌ژێر ناوی پارێزه‌ری حه‌ره‌م ره‌وانه‌ی سووریا كرابوو، پازده‌یه‌مین ره‌وانه‌كراوی شاری كرماشانه‌ كه‌ له‌ناو خاكی سووریا ده‌كوژرێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.