وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ده‌ڵێت پێویسته وڵاته‌كه‌ی له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هاوكاریی به‌رده‌وامیان هه‌بێت.
مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رۆژی رابردوو له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتی: په‌كه‌كه و ئێران له ئێستادا گه‌یشتوونه‌ته قۆناغی كه‌مبوونه‌وه‌ی پێكدادانه‌كانی نێوانیان، ئێرانیش ده‌زانێت كه ئه‌م گروپه به‌شێوه‌ی نهێنی خۆی له خاكی وڵاته‌كه‌دا حه‌شارداوه، به‌ڵام له هه‌ر كاتێكدا ئه‌گه‌ری هه‌یه ئه‌م گروپه ئێران به ئامانج بگرێت.
له درێژه‌دا چاووش ئۆغڵو وتیشی كه ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه له ئێستادا هێرش ناكاته سه‌ر ئێران به مانای ئه‌وه نییه كه له داهاتوودا ئه‌مكاره ناكات و به‌رپرسانی ئێرانیش خۆیان ئه‌وه ده‌زانن.
له دیمانه‌كه‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ندێك ورده‌كاریی خستبووه‌ڕوو سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی له دژی بنكه‌كانی په‌كه‌كه له چیای قه‌ندیل، كه تیایدا باسی له هاوكاریی ئێرانیش كردبوو.
ناوبراو پێشتر جه‌ختی كردبووه‌وه كه توركیا تا ئێستا له‌و ئۆپه‌راسیۆنانه‌دا كه له خاكی عێراق له دژی په‌كه‌كه ئهنجدامیداوه، هیچ هاكارییهكی له‌گه‌ڵ ئێران نه‌بووه و عێراق و ئێرانیش له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستادا هیچ هاوكارییه‌كیان نییه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.