Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:46

ئۆپۆزیسۆنی تورکیا گریمانه‌ ده‌کات ئه‌ردۆغان ساخته‌کاری له‌ هه‌ڵبژاردن بکات

ئاماژه‌یان به‌ گۆڕانكاریی له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه‌
ئۆپۆزیسۆنی توركیا
کوردستان TV
100%

دوو رۆژ به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانیی و سه‌رۆك كۆماریی توركیا، سه‌ره‌كیترین حزبی ئۆپۆزیسیۆن و هه‌روه‌ها چه‌ندین رێكخراوی ناحكومیی ئه‌م و ڵاته‌ داوایان كرد تا 519 هه‌زار چاودێری نێوده‌وڵه‌تیی له‌ سه‌رتاسه‌ری بنكه‌كانی نێوده‌وڵه‌تیی وڵاته‌كه‌یان جێگیر بكرێن، چونكه‌ ئه‌وان نیگه‌رانن ئه‌ردۆغان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ساخته‌كاریی ئه‌نجام بدات.

لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسۆنی توركیا له‌ داواكه‌یاندا ئاماژه‌یان به‌ گۆڕانكاریی له‌ یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كردووه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی گۆڕانكارییه‌كان پشكی ناوچه‌ كوردنشینه‌كان له‌ ئاست به‌ربژێران كه‌می كردووه‌.

ره‌زا تورمه‌ن كه‌ پێشتر دادوه‌ری دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وڕوپا بووه‌ و له‌ ئێستادا په‌رله‌مانتاری توركیایه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: گۆڕانكاریی له‌ یاساكانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م وڵاته‌دا وایكردووه‌ كه‌ سه‌لامه‌تی پڕۆسه‌كه‌ ببێته‌ جێگه‌ی گومان و راده‌ستكردنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ هێزه‌ ئه‌منیی و حكومه‌تییه‌كان له‌ جێگه‌ی حزبه‌ سیاسییه‌كان، مایه‌ی نیگه‌رانییه‌.

ئۆنال چۆیكوز جێگری سكرتێری گشتیی " جه‌هه‌په‌ " سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ساخته‌كاریی له‌ دوو هه‌ڵبژاردنی گرنگی توركیادا كه‌ بڕیاره‌ تا 24 كاتژمێری دیكه‌ی به‌ڕێوه‌بچێت  وتی: ئه‌م دوو هه‌ڵبژاردنه‌ دوایین چانسی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی توركیایه‌ و ئه‌وان نایانهه‌وێت ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ له‌ده‌ست بده‌ن و ده‌بێ په‌رده‌ له‌سه‌ر ساخته‌كارییه‌كان هه‌ڵده‌نه‌وه‌.

ناڕازییانی ئه‌ردۆغان سه‌لامه‌تی راپرسیی ساڵی رابردوویان له‌سه‌ر گۆڕانكاریی یاساكانی هه‌ڵبژرادن برده‌ ژێر پرسیار و وتیان ئه‌ردۆغان ئه‌مكاره‌ی بۆ زیاتر كردنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ئه‌نجامداوه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ رێكخراوی ئاسایش و هاریكاریی ئه‌وڕوپا و هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وڵاتانی ئه‌وڕوپا له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند كه‌ له‌ راپرسییه‌كه‌دا دوو ملیۆن و نیو ده‌نگ ساخته‌كارییان تێداكراوه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.