به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى روسى ئه‌مڕۆ 22ى حوزه‌یرانى 2018، بڵاوكراوه‌ته‌وه هێزى وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له سوریا به‌نیازن بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى نوێ له نزیك شارى منبه‌ج دابمه‌زرێنن.
خه‌لیل بوزى كه فه‌رمانده‌ی ئه‌نجوومه‌نى سه‌ربازییه له سوپاى دیمو‌كراتى سوریا به سپوتنیكی ڕایگه‌یاند: ئه‌م بنكه‌یه ده‌بێته سێیه‌م بنكه‌ى سه‌ربازى ئه‌مریكى له ناوچه‌كه و ده‌كه‌وێته ده‌روازه‌ى شارى منبه‌ج له گه‌ره‌كى مه‌داح، ئه‌مریكا دوو بنكه‌ى سه‌ربازى هه‌یه له شارى منبه‌ج یه‌كێكیان به درێژایى ڕێگاى به‌ره‌و حه‌له‌ب و ئه‌وى تریان له نزیك عه‌ین دیداته له ته‌نیشت ڕووبارى ساجیر.
فه‌رمانده‌كه ڕه‌تى كرده‌وه زانیاری بدات ده‌رباره‌ى ژماره‌ى سوپاى وڵاته یه‌كگرتووه‌كان كه بڵاوه‌یان كردووه له بنكه نوێیه‌كه و ته‌نها ئاماژه‌ى به‌وه داوه كه ئه‌مریكا به مه‌به‌ستى ئه‌من و ئاسایشى بۆ ناوچه‌كه و ڕوژانه له ده‌وروبه‌رى منبه‌ج هێز ده‌هێڵنه‌وه.
یهپوهندیى نێوان توركیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گرژى تێكه‌وتووه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌نقه‌ره ئه‌مریكا تومه‌تبار ده‌كات كه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ هێزى دیمو‌كراتى سوریادا هه‌یه هه‌روه‌ها خه‌مى ئه‌نقه‌ره زیاتر بوو به‌هۆى پشتگیریى واشنتۆن بۆ (یه‌په‌گه) كه توركیا به لقێكى سه‌ر به (په‌كه‌كه) ناویان ده‌بات.
جێى ئاماژه‌یه 5000 سه‌ربازى سوپا بڵاویان پێ كراوه له 20 بنكه‌ى سه‌ر به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له ڕووبه‌رى سوریاى باكوور دانراون كه له ژێر كۆنتڕۆڵى هێزى دیمو‌كراتى سوریایه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.