ئێواره‌ى دوێنێ ئه‌نجێلا مێركل راوێژكارى ئه‌ڵمانیا به‌یاوه‌ری شاندێكی په‌رله‌مانی ئه‌م وڵاته به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه ئوردن، له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵاى دووه‌مى شاى ئوردن كۆبووه‌وه.
ئه‌نجێلا مێركلى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا داوا ده‌كات به‌ره‌نگارییه‌ك له به‌رانبه‌ر هه‌ژموونى ئێران له ناوچه‌كه دروست بكرێت.
له هه‌واڵێكى پێگه‌ى سكاى نیوز هاتووه، ئه‌نجێلا مێركلى راوێژكارى ئه‌ڵمانیا، له میانه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ئوردن، چاوى به شا عه‌بدوڵاى دووه‌مى شاى ئوردن كه‌وتووه و به یه‌كه‌وه تاوتوێى بارودۆخى سیاسى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستیان كردووه.
مێركل گوتوویه‌تى، پێویست ده‌كات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك له دژى هه‌مووژنى ئێران له ناوچه‌كه دروست بكرێت.
وێڕاى ئه‌وه‌ى مێركل دووپاتى كردووه‌ته‌وه كه ده‌سه‌ڵاتى ئێران له ناوچه‌كه دوژمنكارانه‌یه، له هه‌مان كاتدا به پێویستى زانیوه پارێزگارى له‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه بكرێت كه له ساڵى 2015 ئه‌نجام دراوه.
له به‌رانبه‌ریشدا شا عه‌بدوڵا باسى له پرۆسه‌ى سیاسى كردووه له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌رقه‌راربوونى ئاشتى به دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى فه‌له‌ستین به‌ستووه‌ته‌وه كه پایته‌خته‌كه‌ى شارى قودس بێت.
له‌و سه‌ردانه‌دا كه لبنان و ئوردن ده‌گرێته‌وه، راوێژكارى ئه‌ڵمانیا سه‌ربازه‌كانى ئه‌ڵمانیا و قوتابییانى زانكۆى ئه‌ڵمانى له ئوردن به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌یرانی سووریا، مێركڵ دووپاتیكرده‌وه، هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی دیاره و ئه‌وان هه‌میشه جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌رێك ده‌كه‌ن كه جێگای ره‌زامه‌ندی گه‌ل و پێكهاته جیاوازه‌كانی ئه‌و وڵاته بێت و گوتیشی، پێویسته ده‌ستووری سووریا دووباره دابڕێژرێته‌وه، بۆئه‌وه‌ی ژیانی سیاسیش سه‌رله‌نوی به‌شێوه‌یه‌ك بونیات بنرێته‌وه، كه مافی ته‌واوی پێكهاته‌كانی گه‌لی سووریا له‌به‌رچاو بگرێت.
راویژكاری ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌م له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و ته‌واوی وڵاته كاریگه‌ره‌كان له سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی سیاسی گونجاو، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و په‌نابه‌رانی سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان له‌خۆ بگرێت و پارێزگاری له مافه‌كانیان بكرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ى مێركل كه ئێواره‌ى دوێنێ ده‌ستى پێ كردووه، دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت، شاندێكى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانیا یاوه‌رى مێركل ده‌بن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.