لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤی كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایده‌گه‌یه‌نێت ، ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه 21ی 6ی 2018 ، لە قەزای سەید سادق و لە ئەنجامی تەقینەوەی بتڵی غاز هاوڵاتییەك گیانی لەدەستدا و كەسێكیش بریندار بوو .
دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس تەرمی هاوڵاتییەكە ڕەوانەی پزیشكی دادوەری كرا و بریندارەكەش ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا .
بەپێی زانیارییەكانی پۆلیس لە ئەنجامی تێكردنەوەی غاز و تەقینەوەی بتڵەكەی ، هاوڵاتی ( ن ، ك ، م ) لەدایكبووی 1988 گیانی لەدەستدا و كەسێكیش بریندار بوو .
لە ئێستاشدا لە لایەن بنكەی پۆلیسی حەسارەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوداوەكە كراوەتەوە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.