له پایته‌ختی ئۆكرانیا له وێستگه‌ی دفۆریتس دوو گه‌نجی ههرزكار كارێكی ترسناكیان ئه‌نجامدا كاتی له سه‌ر سكه‌ی ژێر شهمهندفهرێك راكشان بێ ئه‌وه‌ی هیچایان لێبێت.
كاتێ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌گاته سه‌ریان شۆفێره‌كه شهمهندفهرهكه ده‌وه‌ستێنێت به ناچاری هه‌ردوو گه‌نجه‌كه له به‌رچاوی گه‌شتیاران له‌ژێر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه ده‌رده‌هێنێت .
له تۆرهكۆمهڵاتییهكانی ئۆكرانیا هێرشێكی به‌رفراوان بۆ سه‌ر ئه‌م دوو گه‌نجه كرا داوا له ده‌سه‌ڵاتدارن كرا ئه‌م دوو گه‌نجه ده‌ستگیربكرێن ، بۆئه‌وه‌ی ئه‌م كاره دووباره نه‌كه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لغد پرێس
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.