له یادی ساڵوه‌گه‌ری كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی به ناوبانگی كورد حه‌سه‌ن زیره‌ك وا بڕیاره له رۆژی سێشه‌مه‌ی داهاتوو 26/6/2018 كه هاوكاته له‌گه‌ڵ مه‌رگی حه‌سه‌ن زیره‌ك چه ند مهراسمیكی هونه‌ری له شاری سلیمانی به‌ڕێوه‌بچێت.
رێوره‌سمه‌كه له سێ كاتی جیاواز به‌رێوه ده‌چێت به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: سه‌ره‌تا سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆ به مه‌راسیمێكی هونه‌ری له سینه‌ما سالم له بینای ده‌زگای چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، ده‌ستپێده‌كات، كه وێڕای چه‌ند وته‌یه‌ك له‌باره‌ی كاره‌كانی حه‌سه‌ن زیره‌ك، گۆرانییه‌كی حه‌سه‌ن زیره‌ك پێشكه‌ش ده‌كرێت كه هونه‌رمه‌ند نه‌جات ئه‌مین به ئامێری سه‌رده‌میانه، نوێی كردۆته‌وه و ماوه‌كه‌ی 12 ده‌قیقه‌یه.
پاشان سه‌عات 6ی سه‌رله ئێواره له ماڵی رووناكبیری و كلتووریی سۆفی كه‌ریم له ناو بازاڕی سلێمانی، مه‌راسیمی په‌رده‌لادان له‌سه‌ر په‌یكه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌ك به‌ڕێوه ده‌چێت، كه وێڕای چه‌ند بیره‌وه‌رییه‌ك، خه‌ڵاتی چه‌ند هونه‌رمه‌ندو رووناكبیرێك ده‌كرێت كه رۆڵیان هه‌بووه له خزمه‌تی هونه‌ره‌كه‌ی زیره‌ك، ئینجا په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ره نوێكه‌ی زیره‌ك لاده‌درێت و له‌ماڵ رووناكبیری سۆفی كه‌ریم، كه زیره‌ك كاتی خۆی چه‌ند گۆرانییه‌كی له‌م ماڵه تۆماركردووه.
دواتر بڕگه‌ی سێیه‌م و سه‌ره‌كی ساڵیاده‌كه له سه‌عات 7ی ئێواره له سه‌رای سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه ئاهنگێكی شایسته‌و گه‌وره‌یه بۆ حه‌سه‌ن زیره‌ك و چه‌ندین گۆرانی بێژ‌و تیپی میوزیك به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن،له‌وانه : ناسری ره‌زازی، ئیحسان زیره‌ك، كاروانی نه‌ی، دڵشاد سه‌ڵاح داوده و چه‌ند میوزیكژه‌نێكی دیاری سلێمانیش به‌شداری ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه / ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.