له زانكۆی مۆزارت له شاری ساڵزبورگی وڵاتی نه‌مسا هونه‌رمه‌ند و میوزیكژه‌نی ناوداری كورد دڵشاد سه‌عید بروانامه‌ی دكتۆرای له ژێر ناوی "لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر میوزیكی كورمانجی - له‌به‌رچاوگرتنی گۆرانییه ریتمییه‌كان" به‌ده‌ست هێنا
میوزیكژه‌نی ناودار دڵشاد سه‌عید له‌سه‌ر دكتۆراییهكهی راگه‌یاند: له‌م لێكۆڵینه‌وه‌دا گه‌لێك جۆری گۆڤه‌ندو دیلان و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی باسكراوه، كه له‌سه‌ر بنكه‌ی ریتم و ریتمی ئاواز لێكۆڵینه‌وه‌كان كراون، دواتر تایبه‌تمه‌ندی میوزیكی كورمانجی ده‌ستنیشانكراون هه‌روه‌ها گووتی: ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌كادیمی به‌مشێوه‌یه له‌سه‌ر میوزیكی كوردی - كورمانجی، له زانكۆیه‌كی ئه‌وروپی باس ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باس له ئاوێته‌كردنی میوزیكی كوردی له‌گه‌ڵ هاوسێیهكانی ده‌كات.
شایانی باسه دڵشاد سه‌عید، بڕوانامه‌ی دكتۆرایهكهی به پله‌ی زۆر باش له رۆژی سَشهمه 19-6-2018 له مه‌ڕاسیمێكی به‌رفراواندا بڕوانامه‌ی دكتۆرای له بواری میوزیكی كوردی وه‌رگرت.
سه‌رچاوه/ ئاژانسه‌كان
كوردستان تیڤی/ كامران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.