له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی، دكتۆر محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك له‌سه‌ر ره‌وشی ئاسایشی شاره‌كه رایگه‌یاند: به‌داخه‌وه تا ئێستا ره‌وشی ئه‌منی شاری كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری ناله‌باره .
له باره‌ی به‌شداربوونی پارتی له پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق، محه‌مه‌د خورشید رایگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان له رێگه‌ی دوو كه‌یسه‌وه گفتوگۆ ده‌كات كه ئه‌وانیش بریتین له:
پێدانه‌وه‌ی مافه شایسته‌كانی كوردستان وه‌ك نه‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆكان بۆ سه‌ر كوردستان و فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم.
دووه‌م: پرسی ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمه و له نێویشیاندا كه‌ركووك كه به ره‌مزی ئه‌و پرسه داده‌نرێت و كار بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.