سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاله له‌به‌ر مه‌ترسییه‌كانی چه‌ند رۆژه‌ی چه‌كدارانی داعش داوای پێكهێنانی هێزێكی یه‌كگرتوو بۆ كۆنترۆڵكردنی رێگای كه‌ركوك - به‌غدا ده‌كات.
عه‌لی داینی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دیاله به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: رێگای نێوان كه‌ركوك - به‌غدا یه‌كێكه له رێگا هه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وڵات كه هه‌رێمی كوردستان له رێگای دیاله‌وه به به‌غداوه گرێ ده‌دات.
هه‌روه‌ها گوتی: ماوه‌یه‌كه له‌و رێگایه‌دا زنجیره‌یه‌ك رفاندنی هاووڵاتیانی به‌خۆیه‌وه بینیوه كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئه‌نجامدراوه‌و دواترینیان له ناوچه‌ی ئینجانه بووه.
داینی له درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد هێزێكی یه‌كگرتوو پێك بهێنن و ئاسایشی رێگاكه به باشی بپارێزن .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.