له چه‌ند شوێنێكی سلێمانی به‌نزینی كوالێتی خراپ تێكه‌ڵی به‌نزینی دیكه ده‌كرێت و به‌وهۆیه‌شه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه ده‌كرێن بۆ چاودێری و چاره‌سه‌ركردن.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له دیوانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ووزه و سووته‌مه‌نی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب له باره‌ی بوونی به‌نزینی كوالێتی خراپ و تێكه‌ڵكردنی چه‌ند جۆرێكی به‌نزینی خراپ روونكردنه‌وه‌ی دا.
محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب گوتی: به‌پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ی بۆ سووته‌مه‌نی و به‌نزین كردوومانه له شاری سلێمانی له چه‌ندین شوێندا له لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه به‌نزین تێكه‌ڵ ده‌كرێت و ئه‌و به‌نزینه‌ی كه ده‌درێته هاووڵاتییان جۆرێكی زۆر خراپه.
ئه‌و گوتیشی: تێكه‌ڵكردنی به‌نزین له لایه‌ن كۆمپانیا و كه‌سانێكه‌وه ده‌كرێت كه هیچ شاره‌زاییه‌كیان نییه له بواره‌كه‌دا و به شێوه‌یه‌كی عه‌شوائی كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش زیانی گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستی هاووڵاتییان و ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ش كه ئه‌و جۆره به‌نزینه‌یان تێده‌كرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، داوای له داواكاری گشتی و پارێزگار و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی كرد له‌و كاره بێده‌نگ نه‌بن و سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
به گوته‌ی محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ته‌نها له‌ناو شاری سلێمانی زیاتر له 50 شوێنی عه‌مباركردنی ئه‌و جۆره سووته‌مه‌نیانه هه‌یه و له میانی به‌دواداچوونی ئه‌و كێشه‌یه و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئه‌و جێگایانه‌شدا رووبه‌ڕووی كێشه و هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن بووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د شێخ وه‌هاب ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، به هۆی خراپی جۆری به‌نزین و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژینگه و ته‌ندروستی هاووڵاتییانه‌وه، ئه‌نجامه‌كه‌ی به ئاشكرا دیاره و ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا تایبه‌ت به‌چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه ده‌كرێن بۆ چاودێری و چاره‌سه‌ركردن.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.