ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ، له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بوو نووسینێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌ژێر ناونیشانى ( ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه نه‌بێ چى بكه‌ن )
په‌که‌که ئه‌و هێزه نادیموکراتی و ئایدۆلۆژیه ته‌سکه‌یه،له خۆی زێتر چیتر نابینێ و نابیستێ!.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و هێزه دروست بووه،هه‌میشه هۆکاری به‌کوشتدانی کوڕ‌و کچانی کورد بووه به‌بێ وه‌ده‌ست هێنانی هیچ ده‌سکه‌وتێک.
ناوبراو ڕاشیدهگهیهنێت ، په‌که‌که ئه‌و هێزه بیر ته‌سک و دونیابینه نالۆژیکیهیه که،هه‌میشه سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی بۆته،به‌ر ئه‌نجامی زه‌ره‌ر بۆ کورد‌و کوردستان و سودوو قازانج بۆ داگیرکاران.
ده‌قى ووتاره‌كه وه‌ك خۆی
ئه‌گه‌ر په‌که‌که نه‌بێ چی بکه‌ن؟
په‌که‌که ئه‌و هێزه نادیموکراتی و ئایدۆلۆژیه ته‌سکه‌یه،له خۆی زێتر چیتر نابینێ و نابیستێ!.
له‌وه‌ته‌ی ئه‌و هێزه دروست بووه،هه‌میشه هۆکاری به‌کوشتدانی کوڕ‌و کچانی کورد بووه به‌بێ وه‌ده‌ست هێنانی هیچ ده‌سکه‌وتێک.
په‌که‌که ئه‌و هێزه بیر ته‌سک و دونیابینه نالۆژیکیهیه که،هه‌میشه سیاسه‌ته چه‌وته‌کانی بۆته،به‌ر ئه‌نجامی زه‌ره‌ر بۆ کورد‌و کوردستان و سودوو قازانج بۆ داگیرکاران.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌رنج و تێبینیه‌ک بۆ ساسیه‌تی دیماگۆجی و ناعه‌قڵانی په‌که‌که،خه‌باتی په‌که‌که هه‌رچی و هه‌ر چۆنێک بێت بۆ باکووری کوردستان ڕه‌وایه‌تی هه‌یه،خۆ ئه‌گه‌ر خه‌باتی په‌که‌که له باکووریش به‌شێوازێکی دروستر بایه،به‌دڵنیایه‌وه دۆزی کوردان له‌باکوور باشتر‌و باشتر ده‌بوو.
هێزی داگیرکارو شۆڤینی تورک هێنده ده‌ستکراوه نه‌ده‌بوو زیان به کوردانی باکوور بگه‌ێنێت.
پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه،ئه‌رێ بێزه‌حمه‌ت،په‌که‌که لهباشوورو ڕۆژئاڤاو ڕۆژهه‌ڵات چ کاره‌یه؟.
ئه‌وه‌شمان قه‌ت بیرناچێ،په‌که‌که ئهوهێزهبوو،به‌نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی داگیرکاران،له‌دوای دامه‌زراندنی په‌رله‌مان و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یه‌که‌م هێزبوو،زۆر بێشه‌رمانه،ڕووی تفه‌نگه‌کانی له له‌شکرو پێشمه‌رگه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد.
هه‌ڵبه‌ت له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه له‌باشووری کوردستان،په‌که‌که هه‌میشه سه‌ر ئێشه بووه بۆ خه‌ڵک و خاک و دامه‌زراوه شه‌رعیه‌کانی باشوور.
ڕۆژئاواشمان بینی سیاسه‌تی چه‌وتی په‌که‌که
چۆن و به‌چ شێوازێک،زه‌ره‌ری له دۆزی کوردانی ڕۆژئاڤا دا‌و چ ده‌سکه‌وت و ده‌رفه‌تێکی مێژووی خسته به‌ر مه‌ترسی و بهسهفقهی مهشبوهو گوماناوی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا،چ زیانێکی به خه‌باتی ڕه‌وای کوردانی ڕۆژئاڤا گه‌یاند!.
له‌ڕۆژهه‌ڵاتیش هه‌میشه‌و به‌ردوام به‌ڵاو سه‌ر ئێشه‌یه بۆ هێزه ڕه‌سه‌نه‌کانی ناوچه‌که‌و خۆی بهکوێخای گه‌وره ده‌زانێ و گه‌لێ جار ئه‌وان هێزان به‌میوان ده‌داته قه‌ڵه‌م!.
ئیتر که‌وایه بۆ نه‌پرسین ئه‌گه‌ر په‌که‌که نه‌بێ،داگیرکارانی خاکی کوردستان چ هۆو هۆکارێک ببینه‌وه بۆ وه‌شاندنی گورز له‌دۆزی کوردان؟.
مه‌گه‌ر هه‌ر په‌که‌که،ببێته هۆکاری ده‌ست تێوه‌ردانی وڵاتانی داگیرکارو گه‌لێ جاریش به‌نوێنه‌رایه‌تی ئه‌وان داگیرکاران،شه‌ڕێ خواستی کوردان ده‌کات....
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.