چه‌كدارانی داعش هاووڵاتییه‌كیان له باشووری داقوق گوللـه بارانكرد و هۆكاری گوللـه بارانكردنهكهشیان به سیخوریكردن بۆ هێزه عێراقییه‌كان له‌قه‌ڵه‌مدا.
په‌یامنێرمان هه‌ڵۆ جه‌باری پێی راگه‌یاندین چه‌كدارانی داعش ئه‌مڕۆ 20-6-2018 ئه‌م هاووڵاتییه‌ی له نزیك گوندی غێدا له باشووری قه‌زای داقوق گوللـه بارانكرد .
هه‌روه‌ها گوتیشی: چه‌كدارانی داعش كاتی گوللـه بارانكردنی ئه‌و هاووڵاتییه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و به سیخوریكردن بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق تاوانباریان كردووه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، شاری كه‌ركوك و ده‌وربه‌ری تووشی بۆشایی ئه‌منی بووه‌و چه‌كدارانی داعش شه‌وانه دێنه سنووری كه‌ركوك و چالاكی ئه‌نجام ده‌ده‌ن،له‌به‌رامبه‌ریشدا هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ده‌سته‌وه‌ستانن.
داڕشتنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.