له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا كهوێنهیهكى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ڕێگاى فازڵ حاجى گوته‌بێژى ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ، په‌یامێك ئاراسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و چاككردنى ڕێگاكانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ولێر ده‌كات .
لهراگهیاندراوهكهى هاتووچۆدا هاتووه ، ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ل كه‌رتی هاتووچۆی قوشته‌په تیمه‌كانی سه‌ر بهڕێوهبهرایهتیهكهتان ، هه‌ڵسان به لابردنی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنه پێچكردنه‌وه نایاساییانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن كۆمپانیاكاناوه دروستكرابون له‌سه‌ر ڕێگای هه‌ولیر تاكو قوشته‌په كه‌ئه‌مه جێگای ده‌ستخۆشی بوو به‌لابردنیان
به‌لام له ئێستادا خاوه‌ن كۆمپانیا چاوچنۆكه‌كان كه مێشكیان هیچی تری تێدانیه ته‌نها پرَكردنی گیرفانیان نه‌بێت وه‌به‌بێ گوێدان به‌سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان هه‌ڵساون به‌هه‌مان كاری پێشوو، به‌ڵكو ئه‌مجاره‌یان له‌چه‌ند شوێنێكی تر پڕیان كردۆته‌وه
بۆیه داواتان لێده‌كه‌ین كهبهزوترین كات هه‌ڵمه‌تیكی ترئهنجامبدهنهوه ، وه‌ئه‌م سه‌رپێچیانه لاببه‌ن وه‌سزای ئه‌م كۆمپانیایانه‌ش بده‌ن له‌سه‌ر دوباره‌كردنه‌وه‌ی سه‌رپێچیه‌كه‌یان ، به‌تایبه‌تی كهلهئهمرۆوه ئه‌گه‌ر هه‌یه ڕێگای هه‌ولێر - كه‌ركوك بكرێته‌وه ، كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات لۆدێكی زۆر بكه‌وێته سه‌ر ڕێگایه‌كه ، وه‌بونی ئه‌و شوێنه نایاسییانهش حاله‌ته‌كه مه‌ترسیدارتر بكات به‌تایبه‌تی له‌كاتی شه‌ودا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.