Erbil 21°C چوارشەممە 09 تشرینی یەکەم 01:24

لەجامى جیهانى 2018 ى رووسیا ، سەنیگال سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر پۆڵەندا تۆمار کرد

له‌كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شته‌م
کوردستان TV
100%

ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌  19 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،  له‌كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شته‌مى جامه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى سه‌نیگال و پۆله‌ندا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ . 

له‌یاریه‌كه‌دا سه‌نیگال توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پۆله‌ندا تۆمار بكات به‌ئه‌نجامى دووگۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك ،  کوینیک بە هەڵە گۆڵی یەکەمی لە پۆڵەندا تۆمارکرد و دواتریش نیانگ گۆڵی دووەمی بۆ سەنیگال تۆمارکرد.

گۆله‌كه‌ى پۆله‌ندا له‌خوله‌كى 86 ى تایمى دووه‌مى یاریه‌كه‌ له‌ڕێگاى یاریزان  کریشویاک تۆماركرا 

دوای ته‌واو بوونى یاریه‌كان له‌م جه‌وله‌یه‌دا ڕیزبه‌ندى هه‌ڵبژارده‌كان له‌كۆمه‌ڵه‌ى هه‌شته‌م به‌م شێوه‌یه‌ 

1-  سه‌نیگال 3 خاڵ
2- ژاپۆن 3 خاڵ
3- پۆله‌ندا 0 خاڵ
4- كۆڵۆمبیا 0 خاڵ

شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.