Erbil 8°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 02:31

له‌ سه‌قز فیلمێکی دیکۆمینتاری به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

ژماره‌یه‌ك كتێبی به‌ پێزی به‌رهه‌مهێناوه‌
کوردستان TV
100%


 
له‌ شارۆچكه‌ی" ساحێب " ی شاری سه‌قز له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، سه‌باره‌ت به‌ ژیانی مامۆستای ناسراوی كورد " محه‌مه‌د سادق حوسێنی " ناسراو به‌ هه‌یبه‌ت  فیلمێكی دیكۆمێنتاری به‌رهه‌م ده‌هێنرێت .

ئه‌م  فیلمه‌ دیكۆمێنتارییه‌ له‌ لایه‌ن سینه‌ماكاری كورد " خالید فه‌ره‌ج زاده‌ " كاری ده‌رهێنانی بۆ ده‌كرێت و " سه‌ید سه‌باح حوسێنی " ش نووسینی بۆ فیلمه‌كه‌ كردووه‌ و هه‌ر یه‌ك له‌ " محه‌مه‌د ئیمامی " شێخ سۆران نه‌قشبه‌ندی " چاودێری و پێداچوونه‌وه‌ بۆ ناوه‌رۆكی فیلمه‌كه‌ ده‌كرێت .

سه‌ید محه‌مه‌د حوسێنی ناسراو به‌ هه‌یبه‌ت له‌ ساڵی 1877 له‌ گوندی قه‌ڵایه‌ی ناوچه‌ی سارال له‌ دایك بووه‌ و له‌ ماوه‌ی ژیانیدا ژماره‌یه‌ك كتێبی به‌ پێزی وه‌كو " دیوانی شیعری كوردی و فارسی و عه‌ره‌بی ، كتێبی عه‌قیده‌ی كوردی ، كتێبی منشات نامه‌ ، پێداچوونه‌وه‌ به‌ دیوانی مه‌لا خدری ناڵی ،پێداچونه‌وه‌ مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی " و ژماره‌یه‌ك كتێبی دیكه‌ی  به‌رهه‌مهێناوه‌ .

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.