له 19ـی حوزه‌یرانی ساڵی 1991 و له رۆژێكی وه‌كوو ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤه‌وه خه‌ڵاتی ئاشتی پێبه‌خشرا.
ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌و ههوڵهێسته ئاشتیخوازانه‌ی كه هه‌میشه له بیروباوه‌ڕ و بۆچوون و كار و هه‌ڵوێست و بیركردنه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانیدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
له 19ـی حوزه‌یرانی 1991، كۆمیته‌ی یاسایی رێكخراوی چاودێری مافی مرۆڤ كه رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی و جیهانییه، خه‌ڵاتی ساڵی 1991ـی پێشكه‌ش به مه‌سعود بارزانی كرد.
به‌و بۆنه‌یه‌وه له واشنتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریكا له ئاهه‌نگێكی فراواندا كه نزیكه‌ی 500 میوان له یاساناسان و كۆنگرێسمان و كه‌سایه‌تی دیپلۆماسی بیانی ئاماده‌ی بوون، ئه‌و خه‌ڵاته پێشكه‌ش به سه‌رۆك بارزانی كرا.
جێی باسه تا ئێستا ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و رێبه‌ر تێكۆشه‌ره‌كانی جیهان ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌پێناو ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و ئاسووده‌یی مرۆڤ و، پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی و، سه‌رفیرازی مرۆڤدا تێكۆشاون.
به‌خشینی ئه‌م خه‌ڵاته به مه‌سعود بارزانی له‌لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه جیهانییه‌ی مافی مرۆڤه‌وه، رێز گرتن بوو له هه‌موو هه‌ڵوێسته ئاشتییهكانی سه‌رۆك بارزانی كه له ماوه‌ی مێژووی خه‌باتی خۆیدا له‌ناو شۆڕشی شاخ و، له ناو ژیانی سیاسی و مه‌ده‌نیدا نواندویه‌تی. رێز گرتن بوو له مێژووی تێكۆشان و شۆڕشی میلله‌تێك كه، هیچ كاتێك ئاماده نه‌بوو، مۆركی تیرۆر و تووندوتیژی به خه‌باته رهوایهكهیهوه بلكێنێت.
رێز گرتن بوو له ماندووبوون و تێكۆشانی میلله‌تێك كه هه‌میشه، مه‌ردانه به‌رگری له مافه‌كانی خۆی كردووه و ده‌ستی بۆ خاك و مافی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك نه‌بردووه، نه‌ی هێشتووه شه‌ڕ له پێناوی به‌رگری كردن و سه‌ندنی مافه ره‌واكانی خه‌ڵكی كوردستاندا، بگۆڕێت بۆ شه‌ڕ له نێوان رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب و فارس و تورك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.