Erbil 36°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 15:35

مارسیلۆ : تەکنەلۆژیای VAR ھەر بۆ قسە دانراوە کاری پێناکرێت

مارسیلۆ له‌فیفا توڕه‌یه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ی ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌ له‌كۆمه‌ڵه‌ى پێنجه‌مى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 ى رووسیا ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل و سویسرا به‌یه‌ك گه‌یشتن ، یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌كه‌ به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌دوای یاریه‌كه‌ مارسیلۆ كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل به‌م شێوه‌یه‌ بۆ میدیاكان لێدوانى دا له‌سه‌ر فیفا و گۆله‌كه‌ى سویسرا و ته‌كنه‌لۆژیاى ڤدیۆیی له‌جامى جیهان


مارسیلۆ :  من نازانم تەکنەلۆژیای ڤیدیۆیی بۆچی باشە ،  كه‌دانراوه‌ بۆچى به‌كاری ناهێنن ،  ئەگەر بۆ حاڵەتێکی وەک گۆڵەکەی هه‌ڵبژارده‌ى  سویسرا سەیر نەکرێت ئەی بۆچی دانراوە و باسى ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیایه‌ ده‌كرێت و كه‌سته‌م له‌هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك ناكرێت.

مارسیلۆ ڕاشیگه‌یاند  ،  دڵنیام ئه‌گەر  ناوبژیوان سەیری ئەو گرتەیەی بکردبایه‌  گۆڵەکەی سویسرا رەتدەکرایه‌وه‌  ،  تەکنەلۆژیای VAR  ھەر بۆ قسە دانراوە گه‌ر مەبەستیان بێت  بەکاری دێنن گه‌رنا وه‌كو نه‌بوو سەیری دەکەن .


كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى به‌رازیل ڕاشیگه‌یاند ، هه‌ڵبژارده‌كه‌مان 2 یاری دیكه‌ى له‌به‌رده‌م ماوه‌ ده‌توانین به‌دیار كه‌وین به‌شێوه‌یه‌كى باشتر له‌پێناو براوه‌بوون و سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى داهاتوو ده‌جه‌نگین  .

مارسیلۆ له‌سه‌ر ئه‌نجامى یاریان له‌گه‌ل سویسرا كه‌به‌یه‌كسان بوون به‌گۆلێك بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ڕایگه‌یاند ، ھەندێک پێیان وایە ئەنجامی یەکسان بون خراپ بێت بەڵام من پێم وانییە لەوانە لە کۆتایی ئەو یەکسان بونە سودی ھەبێ


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.