Erbil 36°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 15:35

له‌ مۆندیالی ٢٠١٨ى رووسیا هه‌ڵبژارده‌ى مه‌کسیک ئه‌ڵمانیاى دووچارى شکست کرد

مه‌کسیک به‌ 3 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م دایه‌
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى یه‌كشه‌ممه‌  له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 ى رووسیا ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى شه‌شه‌مى جامه‌كه‌ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا و مه‌كسیك ڕووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ 

مه‌كسیك یاریه‌كه‌ى له‌ئه‌ڵمان برده‌وه‌ به‌ئه‌نجامی گۆلێكی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كه‌ش له‌خوله‌كى 34 له‌تایمى یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ له‌ڕێگاى یاریزان لۆزانۆ تۆمار كرا

له‌هه‌ردوو تایمى یاریه‌كه‌ وێڕای هه‌وڵه‌كانى ئه‌ڵمانیا بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ى ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ له‌سه‌رجه‌میان شكستی هێنا ، نه‌یتوانى له‌به‌رامبه‌ر مه‌كسیك ئه‌نجامى یاریه‌كه‌ ڕاست بكاته‌وه‌ .

به‌م شێوه‌یه‌ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپى پێى مه‌کسیک به‌ 3 خاڵ له‌ پله‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م دایه‌ و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیاش له‌ پله‌ی چواره‌م ده‌بینرێت.


شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.