Erbil 16°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 05:53

له‌جامى جیهانى 2018 ى رووسیا دانیمارک سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر پیرۆدا تۆمار کرد

كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌  16 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى جامى جیهانى له‌كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م  هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك  و پیرۆ رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ .   

هه‌ڵبژارده‌ى پیرۆ له‌تایمى یه‌كه‌مى یاریه‌كه‌ باشتر بینرا و یاری كرد ، به‌هۆی ئه‌و فشارانه‌ى خستبویه‌ سه‌ر دانیمارك توانیان لێدانێكى سزا دروست بكه‌ن ، به‌ڵام له‌لایه‌ن یاریزان كویڤاوه‌ به‌هه‌ده‌ر درا و ناوبراو سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌تۆماری گۆل 

هه‌ڵبژارده‌ى دانیمارك له‌تایمى دووه‌م به‌ئاستێكى باشتر بینرا له‌چاو تایمى یه‌كه‌م ، كه‌ڕیزه‌كانى تیپه‌كه‌ى ڕێكخسته‌وه‌ به‌هۆیه‌وه‌ توانیان   له‌ڕێگای یاریزان  بۆلسن لە خولەکی 59 گۆل له‌هه‌لبژارده‌ى پیرۆ تۆمار بكه‌ن . 

به‌م شێوه‌یه‌ دانیمارك توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پیرۆدا تۆمار بكات و یاریه‌كه‌ى له‌گه‌لى به‌كۆتا هێنا به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر 

به‌براوه‌بوونى دانیمارك له‌یاریه‌كه‌دا هه‌ڵبژارده‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌به‌ده‌ست هێنانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ ، هاوشانى فه‌ره‌نسا له‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ خاوه‌ن 3 خاڵه‌ ، ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌ى سێیه‌م به‌م شێوه‌یه‌ 

ریزبەندی کۆمەڵەی سێیەم 

فەرەنسا   3 خاڵ 

دانیمارک   3 خاڵ 

ئوسترالیا   0 خاڵ 

پیرۆ   0 خاڵ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.