له یه‌كه‌م و دووه‌می ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.
به‌رپرسی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند له یه‌كه‌م و دووه‌می ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی به‌سه‌ركردۆته‌وه هاتنی گه‌شتیارانیش به‌رده‌وامه.
نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان راگەیاند: ئاماری وردمان سەبارەت بە هاتنی گه‌شتیاران نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان گەشتیارێكی زۆر هاتوونەتە كوردستان و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی به‌سه‌ركردۆته‌وه هاتنی گه‌شتیارانیش به‌رده‌وامه.
گوتیشی: لیژنەكانمان بەردەوامن لە چاودێری كردنی شوێنە گەشتیارییەكان و سەردانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی هیچ گرفتێك ڕوونەدات و چاودێری ڕەوشی گەشتیاران و سەیرانگەكانیش دەكەین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.