هه‌مزه مه‌غدید گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌نوسراوى فه‌رمى وه‌زاره‌ت كه‌ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كراوه ، داوامان كردووه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى بڕه‌پاره‌ى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بكرێته‌وه ، كه‌ئه‌و پاره‌یه ده‌درێت به‌هاوڵاتیانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت .
گوته‌بێژى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕاشیدهگهیهنێت ، چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌پاره تا ئێمه‌ش وه‌ك پێشووتر بیده‌ن به‌م توێژانه كه ڕێژه‌ى نزیكه‌ى 81 هه‌زار كه‌س لێى سود مه‌ند ده‌بن .
هه‌مزه مه‌غدید ڕاشیدهگهیهنێت ، له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕه پاره‌كه ئاماده‌كاریمان كردووه به‌پێى ڕێنماییه نوێیه‌كانى وه‌زاره‌تمان و به‌پێى سیسته‌می نوێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كه‌ین
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.