دوای ئه‌وه‌ى له‌یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان منداڵێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به‌ناوى (فاتیمه عه‌باس) ، لە سەیرانگای شێرەسوار دۆزرایه‌وه و پۆلیسی هه‌ولێریش له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه‌دا ئه‌و منداڵه لە بنکەی پۆلیسی کۆڕێیە، هەر کەسێک زانیاری دەربارەی دەزانێت ئاگاداری پۆلیس بکاتەوە بە ژمارە 134 .
هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى پۆلیسى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، منداڵه دۆزراوه‌كه به‌كه‌س و كاری شاد بوویه‌وه ، ناوبراو سوپاسى خه‌ڵكى كوردستان و به‌شێك له‌په‌یجه عه‌ره‌بیه‌كانى كرد ، كه‌هاوكار بوونه له‌ڕێگاى بڵاو كردنه‌وه‌ى راگه‌یاندراوى پۆلیس له‌پێناو گه‌یشتنه‌وه‌ى منداڵه‌كه به‌كه‌س و كاری .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.