Erbil 20°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:29

ساڵح موسلیم: ئەمەریکا هاوکاری ئێمه‌ى نەکردو لە پشتەوە چەقۆی لێداین

موسلیم: ئامادەین تا كۆتایی گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی سووریا بكەین
کوردستان TV
100%

ساڵح موسلیم بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكرات (تەڤدەم) لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئاڕتی گەرچەك"ی توركی رایگەیاندووە" ئێمە دابەشكردنی سووریامان نەویستووە و ئامادەین تا كۆتایی گفتوگۆ لەگەڵ رژێمی سووریا بكەین، بەڵام تا ئێستا ئەوان رەزامەندیان نیشان نەداوە".

لە بارەی سازانی نێوان ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و توركیا لە سەر مەنبەج ساڵح موسلیم ئاماژەی بەوەكردووە، "ئەمەریكا و توركیا لە سەر هەرچی سازابن ئێمە ئاگادارنین".

موسلیم رونیشیكردەوە، "لە كاتی هێرشی توركیا بۆ سەر هەسەدە لە عەفرین، ئەمەریكا هاوكاری شەڕڤانانی نەكردووە لە پشتەوە چەقۆی لێداون".

لە بارەی ڕووبەرووبەونەوەی شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) و ئەمەریكا، لە ئەگەری رێككەوتنی توركیا و ئەمەریكا، ساڵح موسلیم دەڵێت،" تا ئێستا هەموو كار و خەباتمان بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەولەتی ئەنجامدراوە، بۆیە لەو بڕوایەدا نیم، هەسەدە و ئەمەریكا رووبەرووی یەكتر ببنەوە".

 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.