ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى عێراق، سێ دادوه‌رى بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ى هه‌ر سێ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌ى كۆمسیۆن له هه‌رێمى كوردستان دیاریكرد.
دادگای باڵای عێراق سێ دادوەری بۆ چاودێریکردنی نووسینگەکانی کۆمیسیۆن لە پارێزگاکانی هەولێرو دهۆک و سلێمانی دانا.
له‌م باره‌وه عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، وته‌بێژى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى باڵاى عێراق، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه فه‌رمانى دانانى سێ دادوه‌رى ده‌ركردووه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، ئه‌و سێ دادوه‌ره شوێنى هه‌ر سێ به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كه‌ى كۆمسیۆن له هه‌رێم ده‌گرنه‌وه له سلێمانى و دهۆك و هه‌ولێر.
به‌یره‌قدار وتیشى" له ئێستادا له ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق، شوێنى به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كانى كۆمسیۆن پڕكراونه‌ته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌ك له‌م رووه‌وه نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.