ئەمڕۆ پێنجشەممە 14/6/2016، بەرێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر لە پەیجی فەرمی خویان لە تۆڕی کومەڵایەتی (فەیسبووک) بڵاوی کرەوە، دوای شکانی هێلی گواستنەوەی سەرەکی وێستگەی پالاوتنی ئاوی ئیفراز/3 بە تیرەی 1500 ملم، لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر چاککرایەوە.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا رەوشی دابەشکردنی ئاو لە شاری هەولێر ئاسایی دەبێتەوە.
تێزانین کاتژمێیر 2ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە، بۆرییەکی سەرەکیی ئاوی ئیفرازی نێوان عەنکاوە و گوندی گەزنە شکا، بەو ھۆیەشەوە زۆربەی گەڕەکەکانی هەولێر، تووشی کێشەی کەم ئاوی بوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.