لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، بەهۆی بوونی مەترسی داعش و گرووپە چەکدارەکانی دیکە، دانیشتووانی گوندە کاکەییەکانی کەرکووک چەندینجار داوای کۆنترۆڵکردنی ناوچەکانیان کردووە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بەڵام تائێستا مەترسی ئەو گرووپە چەکدارانەیان لەسەر ماوە.
دووشەممەی رابردوو ژمارەیەک چەکداری داعش چوار کەسیان رفاندن، لەکاتێکدا سەرقاڵی دروێنەکردن بوون لە نزیک گوندی زەنقەڕی سەر بە کەرکووک.
جارێكی تر رێكخراوی تیرۆرستی داعش مەترسی لەسەر هاوڵاتیانی گوندەكانی پارێزگای كەركوك دروست دەكات، بەو هۆیەشەوە گوندو ناوچە كاكەیی نشینەكان لە سنورەكە بەرەو چۆڵبوون دەچێت.
لەدوای 16-10-2017 زیاتر لە 200 خێزانی کاکەیی ئاوارەی شارەکانی هەرێمی کوردستان بوون، لە چەند ساڵی رابردووشدا نزیکەی 46 کەسیان کوژراون و شەش کەسیش بێسەروشوێن بوون.
کاتێک پێشمەرگە لەو ناوچانەدا بوو، پشتێنەی ئەمنیان بۆ گوندە کاکەییەکان دروستکردبوو، لە دوای 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو حەشدی شەعبی و چەند میلیشیایەکی دیکە، بەڕێککەوتن و هاوكارى لەگەڵ گرووپێکی خیانەتکارى لایهنێكى كوردى، پەلاماری شارى کەرکووک و خورماتوو و خانەقینیان داو دەستیان بە سەر ئهو ناوچانهدا گرت و سەدان ھاووڵاتیی کوردیان شەھید و بریندار کردو نزیکەی 200 ھەزار کەسیش لەو سنوورانە ئاوارە بوون، لهم كاتهوه ئهو ناوچانه لهژێر ههرهشهی تیرۆریستاندایه و ناوه ناوهش تیرۆریستانی داعش پهلامار كردهوهی تیرۆریستی ئهنجامدهدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.